کوردستان

03:12 - 17/12/2018

داواكاری پارتی له‌ یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌

پەیسەر

سبەینێ وەفدی دانوستانكاری پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێننانی كابینەی حكومەت، سەردانی سلێمانی دەكات و لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی كۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ناو مەكتەبی سیاسی پارتیەوە دەستی كەوتووە، سبەینێ وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەكات و لەگەڵ هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

لەو دوو كۆبونەوەیەدا وەفدی پارتی داوا لە یەكێتی و گۆڕان دەكات ئەو پۆستانە بخەنەڕوو كە داوای دەكەن، هەر سبەینێش ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشی وەفدەكەی پارتی بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا یەكێتی و گۆڕان لەسەر ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستە حكومیەكان بەتەواوەتی لەناوخۆیاندا نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.