04:26 - 31/10/2019
په‌یسه‌ر زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لایه‌نه‌كان و سه‌رۆك كۆمار بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان عێراق، له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی خۆپیشانده‌ران و دۆخی سیاسی ئه‌نجامدرا، به‌پێی زانیارییه‌كان په‌یسه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری كوتله سیاسییه‌كانی عێراق و به نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان ئه‌نجامدرا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی عێراق له‌وانه (هادی عامر، محەمەد حەلبوسی، فالح فەیاز، نوری مالیکی و رەشید عەزاوی) به‌شدارییان كردبوو.
له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و نوێنه‌ری كوتله سیاسییه‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌موواری ده‌ستور و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و ئه‌نجامدانی به‌په‌له‌ی چاكسازی وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردبوو، به په‌یسه‌رى راگه‌یاند" له راستیدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكارییانه بوو، كه له‌باره‌ی پرسه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یان به‌رده‌وامبوونی په‌رله‌مان و حكومه‌ت گفتوگۆی چڕ كرا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك نه‌دراو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌دا بۆچوونه‌كانیان دوور بوون له یه‌كتر و نه‌توانرا رێككه‌وتن بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌هۆی بووچوونه جیاوازه‌كانه‌وه نه‌تونرا له‌سه‌ر میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان رێككه‌وتن بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كه به بێ بڕیارێك یه‌كلاكه‌ره‌وه كۆتایی هات.