02:40 - 31/10/2019
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق ئاماده‌كراوه و پشكی كوردی تێدا نیه
پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق، ئاماده‌كراوه و به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر، پشكی كورد له‌و بودجه‌كه‌دا بوونی نیه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقیان بۆ ساڵی 2020 ئاماده‌كردووه.
زانیارییه‌كان كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به په‌یسه‌ر دراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، له پڕۆژه‌یاساكه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی گوت" له پڕۆژه یاساكه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به راده‌ستكردنی نه‌وت یان راده‌ستنه‌كردنی نه‌وت و دیاریكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، نه‌كراوه".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی گوت" له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت و بوودجه‌ی هه‌رێم، ئه‌وا به پاشكۆییه‌كی پڕۆژه‌یاساكه بودجه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم دیاریده‌كرێت".
له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و دیاریكردنی بودجه بۆ پڕۆژه‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ڵامی ئه‌و داواكاریانه، سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌ی گوت: ده‌بوو پڕۆژه‌یاساكه به شێوه‌یه‌كی كۆتایی ره‌شنوسه‌كه‌ی له 16ی مانگی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرایه له په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی تاوتوێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران و وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییانه، پڕۆژه‌یاساكه له كاتی خۆی دواكه‌وت.