02:00 - 30/10/2019
هه‌ڵوێستى بارزانى له‌سه‌ر گۆڕینى عادل عه‌بدولمه‌هدى
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، په‌یامى خۆى سه‌باره‌ت به گۆڕینى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به موقته‌دا سه‌در گه‌یاندووه‌و رایگه‌یاندووه، به‌گۆڕینى عه‌بدولمه‌هدى رازى نابن و به‌شدارى كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌تى عێراق ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران بگۆڕدرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، بارزانى رایگه‌یاندووه، به گۆڕینى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رازى نابن و فراكسیۆنیشى پارتیشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى هێناوه‌ته‌وه هه‌ولێر. رایگه‌یاندووه، تائاستى كشانه‌وه له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق هه‌نگاوده‌نێن ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدى بگۆڕدرێت.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا بڕیاربووه پێنج وه‌زیر له كابینه‌ى حكومه‌تى عێراق بگۆڕدرێن، ئه‌وانیش وه‌زیرانى، دارایى، پلاندانان، نه‌وت، كاره‌با، كشتوكاڵ. به‌ڵام لایه‌نه‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه وه‌زیره‌كانیان بگۆڕدرێن. بۆیه‌ش عه‌بدولمه‌هدى كه‌وتووه‌ته دۆخى دژواره‌و كه نه‌یتوانیوه گۆڕانكارییه‌كان له كابینه‌كه ئه‌نجامبدات راسته‌وخۆ خۆى كه‌وتووه‌ته به‌ر گۆڕانكارییه‌كان و ناكۆكییه‌كان كه‌وتنه قۆناغێكى دیكه‌وه.
لایه‌نه كوردییه‌كان تائێستا له‌سه‌ر پشتیوانیكردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆكن، كورد هه‌روه‌ها نیگه‌رانى هه‌یه له هه‌وڵه‌كانى بۆهه‌موارى ده‌ستوورو لایه‌نه كوردییه‌كان پێیان وایه ئه‌و هه‌مواره به زیانى كورد كارى بۆ ده‌كرێت و شیعه‌كانیان نێتى ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم سنووردار بكه‌ن. بۆیه كورد ده‌یه‌وێت به‌ر به گۆڕانكارییه‌كان بگرێت و رێگه نه‌دات عادل عه‌بدولمه‌هدى بگۆڕدرێت.