09:23 - 29/10/2019
سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى بۆ توركیا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه
له‌ناوخۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆچوونى جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌نقه‌ره، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه به‌فه‌رمى بانگهێشتكراوه.
دوێنێ ئیبراھیم کاڵن گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە، سەردانی تورکیا دەکات. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، ئه‌و سه‌ردانه تائێستا له‌ناوخۆى پارتى بۆچوونى جیاوازى له‌سه‌ره‌و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، كه ئایا مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى توركیا ده‌كات یاخود نا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، بۆچوونێك له‌ناو پارتى هه‌یه كه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامنه‌درێت و مه‌سرور بارزانى له‌م قۆناغه‌دا باش نییه سه‌ردانى توركیا بكات. ئه‌وه‌ش له‌و روانگه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، كه ئه‌نقه‌ره له هه‌رێمى كوردستان نیگه‌رانه‌و ئه‌گه‌رى زۆره داواكارى قورسى هه‌بێت، كه ره‌تبكرێته گرفته‌و په‌سه‌ندیش بكرێت هه‌ر گرفته.
بۆچوونى دووه‌م ئه‌وه‌یه، كه مه‌سرور بارزانى باشتره سه‌ردانى توركیا بكات و بانگهێشته‌كه په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه له میدیاكان په‌خش نه‌كرێت و له‌پشتى چاوى كامێراكانه‌وه ئه‌نجامبدرێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئاسان نییه و سه‌ردانه‌كه پێشوه‌خت له‌لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه راگه‌یه‌ندراوه.
بۆچوونى سێیه‌م به‌وجۆره‌یه، كه له‌م قۆناغه‌دا شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم، به ئه‌ندامێتى سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه، جوتیار عادل گوته‌بیژى حكومه‌ت و فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و چه‌ند به‌رپرسێكى تر سه‌ردانى توركیا بكه‌ن و له قۆناغێكى دیكه‌و ماوه‌یه‌ك دواتر مه‌سرور بارزانى سه‌ردانى توركیا بكات.
په‌یسه‌ر چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، كه توركیا له هه‌ڵوێستى هه‌رێم سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان ناڕازییه‌و نیگه‌رانى زۆرى هه‌یه له‌هه‌رێمى كوردستان و په‌یامێكى توند و هه‌ڕه‌شه ئامێزى گه‌یاندووه‌ته هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌ى هێزه‌كانیشى له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر كردووه. هه‌روه‌ها تا ئێستا توركیا به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى به‌رده‌م رێككه‌وتنى به‌غدایه و نایه‌وێت هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق به‌رێككه‌وتن بگات، ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بێت له پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى.