04:24 - 29/10/2019
رێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شایه‌وه
رێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌نجومه‌نى پارێزگا نه‌ماو كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك، رێگاى سه‌ختى له پێشه.
١١ی تەموزی ئەمساڵ، یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتنێكیان راگه‌یاند له‌سه‌ر كه‌ركوك، حاكم قادر كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژى پارتى، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتیان، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دانانى ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگارى كه‌ركوك.
له‌ماوه‌ى چوار مانگى رابردوو رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه لیستى برایه‌تى نه‌یتوانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بكات، بۆ دانانى پارێزگار. دوێنێ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان. به‌وجۆره‌ش كورد دانانى پارێزگارى له‌رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوك-ه‌وه له‌ده‌ستچوو، رێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتیش به‌كرده‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، یه‌كێتى نیگه‌رانه‌و پێى وایه پارتى هۆكاربووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێنه‌كرێت. به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى رایگه‌یاندووه، دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌یانه‌وێت پێداچوونه‌وه بكه‌ن بهرێككهوتنهكهیان له‌گه‌ڵ پارتى.
به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كێتى پێشتر ترسى هه‌بوو له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، بۆیه‌ش په‌له‌ى زوو جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى بوو، پارتیش زانیارى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بۆیه‌ش په‌له‌ى نه‌بووه‌و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى دواخستووه.
كورد له‌ئێستادا ناتوانێت پارێزگارى كه‌ركوك بگۆڕێت، به‌هۆى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك و بارودۆخى ئاڵۆزى به‌غداوه، كه حكومه‌تى عێراق بۆخۆى لهقهیرانێكى قوڵدایه.