03:55 - 28/10/2019
فاڵح فەیاز به‌ناوى شیعه‌كانه‌وه دوو داواكارى له بارزانى هه‌بووه
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، فاڵح فەیاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردوو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى كۆبووه‌وه، فەیاز به نوێنه‌رایه‌تى لایه‌نه شیعه‌كان دوو داواكارى ئاڕاسته‌ى مه‌سعود بارزانى كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، داواكارى یه‌كه‌مى فاڵح فەیاز ئه‌وه‌بووه، كه بارزانى به گۆڕینى فواد حسێن وه‌زیرى دارایى عێراق رازى ببێت، بارزانى بۆ ئه‌م داواكارییه به به‌ڵێ یاخود به نه‌خێر وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام رایگه‌یاندووه، له‌و كێشانه‌ى هاتوونه‌ته پێش وه‌ك كورد پشتیوانى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن و پشتیوانى هه‌نگاوه‌كانى ده‌كه‌ن.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان فالح فه‌یاز به بارزانى راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رازى نیت به گۆڕینى، ئه‌وا خۆت په‌یوه‌ندى به عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه بكه‌و خۆت قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه. ئه‌گه‌رچى سه‌باره‌ت به‌م داوكارییه بارزانى جارێ ره‌زامه‌ندى پیشان نه‌داوه، هاوكات ره‌تیشینه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له راگه‌یه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوسینگه‌ى بارزانى رایگه‌یاند:"هەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراقی دووپاتكردەوە لە جێبەجێكردنی چاكسازی و داوكارییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران".
داواكارى دووه‌مى ڕاوێژكاری ئاساییشی نیشتیمانی عێراق له بارزانى ئه‌وه‌بووه، كه وه‌ك كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر كورد به‌شداربن مه‌ترسى هه‌یه ببێته شه‌ڕى كورد و عه‌ره‌ب. بارزانى بۆئه‌مه‌یان دڵنیایى داوه كه كورد به‌شدار نابن له خۆپیشاندانه‌كان و پشتیوانى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدین، تائێستا له خۆپیشاندانه‌كانى كه‌ركوك و دیاله ته‌نها عه‌ره‌به‌كان به‌شدارییان كردووه.