03:31 - 28/10/2019
به‌غدا به ره‌وانه‌كردنى دوو مووچه‌ى دیكه بۆ هه‌رێم رازییه
حكومه‌تى عێراق تائێستا رازى نه‌بووه به به‌رده‌وامى ره‌وانه‌كردنى مووچه، دواى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ(مانگى ١٢) ته‌نها دوو مانگى دیكه ئاماده‌یه مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، دوو سیناریۆى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ ناردنى مووچه ره‌تكردووه‌ته‌وه.
مانگى ١٢ ماوه‌ى یاساى بوودجه‌ى ٢٠١٩ كۆتایى دێت، كه‌به‌پێى یاساكه به‌درێژایى ئه‌مساڵ مانگانه ٤٥٣ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس حكومه‌تى عێراق ئاماده‌نییه دواى مانگى ١٢و هاتنى ساڵى نوێى، ره‌وانه‌كردنى مووچه به‌رده‌وامى پێبدات و ئاماده نییه تا په‌سه‌ندكردنى بوودجه كار به یاساى یه‌ك له‌سه‌ر ١٢ بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون، حكومه‌تى هه‌رێمى دوو سیناریۆى پێشكه‌شى حكومه‌تى عێراق كردووه بۆ ناردنى مووچه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنى مووچه تا هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غداو هه‌ولێر رێكدەكه‌ون، حكومه‌تى هه‌رێم گوتوشیه‌تى تا مانگى ئازارى ساڵى داهاتوو تێپه‌ڕناكات رێكده‌كه‌ون و تامانگى ئازار مووچه به‌رده‌وامى پێبده‌ن. به‌ڵام حكومه‌تى عێراق ئه‌م سیناریۆیه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه، له‌دواى مانگى ١٢ مووچه نانێرێت.
حكومه‌تى هه‌رێم سیناریۆیه‌كى دیكه‌ى پێشكه‌شكردووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حكومه‌تى عێراق كار به‌یاساى یه‌ك له‌سه‌ر ١٢بكات، واته تا یاساى نوێى بوودجه په‌سه‌ندده‌كرێت، به‌رێژه‌ى یه‌ك له‌سه‌ر ١٢ى بوودجه‌ى ٢٠١٩ بۆهه‌ر مانگێك، پاره خه‌رج بكات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان بنێرێت، ئه‌مه بژارده‌یه‌كى یاساییه‌و به‌پێى یاسا ده‌بێت حكومه‌ت كار به شێوازى یه‌ك له‌سه‌ر ١٢ بكات، تا یاساى نوێى بوودجه په‌سه‌ندده‌كرێت. به‌ڵام حكومه‌تى عێراق ئه‌م بژارده‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و رازى نه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، كار به یاساى یه‌ك له‌سه‌ر ١٢ بکات.
حكومه‌تى عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بوودجه په‌سه‌ند بكرێت و رێككه‌وتن نه‌كرابێت، ئیتر پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ناكات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یاساى بوودجه‌ش په‌سه‌ندنه‌كرێت و دوابكه‌وێت ئه‌وا پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ناكات، ته‌نها یه‌ك رێگاى دیاریكردووه، كه ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت و رێككه‌وتنه‌كه‌ش ببێت به به‌شێك له یاساى بوودجه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، حكومه‌تى عێراق له‌ئێستادا ئاماده‌ى رێككه‌وتن نییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئەوەی ناڕه‌زایى زیاترى خۆپیشانده‌رانى لێنه‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وابكه‌وێته‌وه كه به‌غدا سازشى بۆ هه‌رێم كردووه، ئه‌وا حكومه‌تى عێراق ترسى له‌وه‌یە خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان زیاتربێت.
حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندووه، ناوه‌ڕاستى مانگى ١١و ناوه‌ڕاستى مانگى ١٢ دوو كاروانى دیكه مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى مووچه ره‌وانه ناكات تا رێككه‌وتن ده‌كرێت و له یاساى بوودجه‌دا جێیدەکرێتەوە. حكومه‌تى عێراق به‌نیازه پێداچوونه‌وه به‌پرۆژه‌ى ئاماده‌كراوى بوودجه‌دا بكات و داخوازى خۆپیشانده‌رانى تێدا جێبكاته‌وه، زۆرتر پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزرارى له بوودجه‌دا جێبكاته‌وه.