06:10 - 27/10/2019
شیعه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى حكومه‌ت له‌نێوخۆیان ناكۆكن
لایه‌نه شیعییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى خۆیاندا، سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى حكومه‌تى عێراق، نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و به‌سه‌ر چه‌ند بۆچوونێكدا دابه‌شبوون و ناكۆكى له‌نێوان هه‌یه.
لایه‌نه شیعییه‌كان سه‌باره‌ت به داواكارى خۆپیشانده‌ران و چاره‌نووسى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵایان له‌نێوان خۆیاندا ئه‌نجامدا. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر به‌شێك له شیعه‌كان به تایبه‌ت كوتله‌كه‌ى عه‌بادى(كوتله‌ى نه‌سر) و ره‌وتى حیكمه، به‌ته‌واوى له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆى پرۆسه‌ى سیاسى بوون، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و كابیینه‌ى وه‌زاریش. داوایانكردووه هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خت بكرێت.
سه‌درییه‌كان بۆچوونیان جیاوازبووه‌و پێیان وابووه ده‌بێت، له‌رێگه‌ى گۆڕانكارییه‌وه له كابینه‌كه‌وه، گۆڕانكارى بكرێت، واته سائیروون له‌گه‌ڵ( ته‌عدیلى وزارییه)، سه‌درییه‌كان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یان لا په‌سه‌ندنییه.
لایه‌نه نزیكه‌كانى له‌ئێران، وه‌ك ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالیكى و فه‌تحى هادى عامرى، بۆچوونێكى دیاریكراویان نییه، به‌ڵكو بۆچوونه‌كانیان پاشكۆى بۆچوونى ئێرانه‌و ئێرانیش تا ئێستا پێداگرى له‌مانه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات.
به‌هۆى ئه‌و جیاوازییانه‌وه، لایه‌نه شیعییه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى حكومه‌ت نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك و نه‌یانتوانیوه رێككه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسى كابینه‌ى حكومه‌ت.