10:31 - 26/10/2019
به‌غدا دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م پارتى
حكومه‌تى عێراق دوو بژارده ده‌خاته به‌رده‌م پارتى، بۆ لادان و گۆڕینى فواد حسێن وه‌زیرى دارایى عێراق، پارتى تائێستا رازى نه‌بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، فواد حسێن وه‌زیرى دارایى حكومه‌تى عێراق له لیستى گۆڕانكارییه‌كانى كابینه وهزارییهكهدایه، بۆئه‌وه‌ش حكومه‌تى عێراق دوو بژارده‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م پارتى تا به‌زوویى گۆڕانكارییه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
بژارده‌ى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، پارتى خۆى رازى بێت به گۆڕینى فواد حسێن و كه‌سێكى دیكه له شوێنى دابنرێت، ده‌كرێت كه‌سه‌كه كورد بێت به‌ڵام به‌غدا رایگه‌یاندووه، ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌سه بێلایه‌ن بێت و حزبیى نه‌بێت. پارتى تائێستا به‌م بژارده رازى نه‌بووه.
بژارده‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پارتى به‌گۆڕینى رازى نه‌بێت و خۆى دهستلهكارنهكێشێتهوه، ئه‌وا به‌زوویى بانگهێشتى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كرێت و متمانه سه‌ندنه‌وه‌ى ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. بۆئه‌وه‌ش هه‌ندێك دۆسیه‌ى له‌سه‌ر ئاماده كراوه له په‌رله‌مانه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان له وه‌زیره كورده‌كان، تا ئێستا ته‌نها فواد حسێن به‌ر گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌وێت و عادل عه‌بدولمه‌هدى و زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان سوورن له‌سه‌ر گۆڕینى. چه‌ند وه‌زیرێكى دیكه‌ش له كابینه‌ى حكومه‌ت ده‌گۆڕدرێن.