04:22 - 25/10/2019
ترەمپ و ئیسپەر دیسان باسی كوردیان كرد
دۆناڵد ترەمپ وەك پیشەی
هەمیشەی خۆی لە خەوهەستا و دوو تویتی لەبارەی دۆخی سوریا و كوردەوە كردو وتی:
ئێستا دۆخەكە لە سوریا بەرەو جێگیری دەڕوات
وتیشی توركیا هەرگیز
ناتوانێت هێرش بكاتە سەر كوردەكان لە كاتی كشانەوەیاندا لەو ناوچانەی كە بۆیان
دیاری كراوە.
دەشڵێت: ئەگەر توركیا
پابەندی ڕێككەوتنەكە ببێت، ئەوا سزای زیاتر نادرێت و پێوستە ئەردۆغان بەباشی
ڕەچاوی ئاگربەستەكە بكات.
وتیشی هێزە كوردیەكان لە
سوریا داعشیان كۆنترۆڵ كردووە و ئێستا پاسەوانی تەواوی ئەو زیندانانە دەكەن كە
دیلە داعشەكانی تێدایە.
ئەو دەڵێت ئەمریكا لە سوریا و لە ناوچەی
كوردەكان پلانی نوێیی هەیە بۆ ئەوەی رووبەرووی چەكدارانی دیلی داعش ببێتەوە و بەم
نزیكانە پلانەكەی خۆی دەخاتە روو بۆ ئەو چەكدارە دیلانە
لەلایەی تریشەوە ئەمرۆ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا
لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا ڕایگەیاند: ئەوان لەدڵنیاییەوە لە سوریا دەمێننەوە و ئەو وڵاتە بۆ
هیچ هێزێك چۆڵ ناكەن
هەروەها وتیش هێزەكانی
ئەمریكا 50 كیلۆمەتر لە دوری شەر لە سوریا دەمێننەوە و هەر هێزێك هەڕەشەبێت بۆ سەر
نەوتی سوریا بەتوندی وەڵامیان دەدەینەوە.
وتیشی بۆ پاراستنی
ناوچەكە و نەوت و سەرهەڵنەدانەوەی داعش لە سوریا ئەو هێزانەی كە لەوێ ماون
گۆرانكاریان پێدەكەین و دەیان گوێزینەوە بۆ چەند ناوچەیەكی تری گرنگ لە باكوری
سوریا.
وتیشی پلانی ئێمە ئەوەیە
نەهێڵێن بەهێچ شێوەیەیك هیچ هێزێك و بەتایبەتیش داعش جارێكی تر نزیك ببێتەوە لە
نەوت لە سوریا .
وتیشی ئەوان لە بارەی
پێشنیاری ئەڵمانیا كە دەڵێت پێویستە ناوچەی ئارام لەلایەن ناتۆوە بەڕێوە بەرێت،
ئەمریكا پێیی وایە دەبێت ئەوروپاش ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە سوریا و ئاگاداریی كایە
سەربازیەكان بێت.
وتیشی ئێستا ئەمریكا
پلانی هەیە لە سوریا بە ستراتیژێكی نوێوە كار بكات بۆ ئەوەی داعش و هێزەچەكدارەكان
لە ناوچەكە سەر هەڵنەدەنەوە.