کوردستان

05:59 - 24/10/2019

لەپەرلەمانی ئەوروپا چۆن باسی كورد كرا؟‌

پەیسەر

ئەمڕۆ لە بڕۆكسلی پایتەختی بەلجیگا، پەرلەمانی ئەوروپا بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی سوریا و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كۆبووەوە.

سەرەتای كۆبونەوەكانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە راپۆرتی پێشێلكاریەكانی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد،لەلایەنی زۆربەی پەرلەمانتارانەوە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئیدانەكرا.

داواكرا ئەنجومەنی ئەوروپا سزای قورس بەسەر توركیادا بسەپێنرێت و داوشكرا توركیا لە زوترین كاتتدا هەموو هێزەكانی لەڕۆژئاوای كوردستان بكشێنێتەوە.

هەر لەم كۆبونەوەی ئەمرۆدا پرۆژەبریارێك سەبارەت بە دۆخۆی ئێستای ڕۆژئاوای كوردستان پرۆژە بریارێكیان پسەند كرد.

پرۆژەیاساكەی پەرلەمانی ئەوروپا بریتیەلە:
یەكەم: ئۆپراسیۆنەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان پێشێلكاریی یاساییە دژی یاسا نێودەوڵەتیەكان.
دووەم:هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان سەقامگیری ئاسایشی ناوچەكە و ئەوروپاش دەخاتە مەترسییەوە.
سێیەم: پێویستە توركیا هەموو هێزەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بكشێنێتەوە.
چوارەم: پەرلەمانی ئەوروپا بەهەموو شێوەیەك دروستكردن ناوچەی ئارام لەلایەن توركیاوە رەتدەكەنەوە.
پێنجەم: نابێت رێككەوتنی نێوان ئەمریكا وتوركیا هۆكارێك بێت بۆ ئەوەی توركیا كۆنترۆڵی ناوچەی ئارام بكات و بیخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە.
شەشەم: پێویستە ناوچەی ئارام لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدا بێت، نەتەوە یەكگرتوەكان سەرپەرشتی بكەن.


لەبەشێكی تریی دانیشتنەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی ئەوروپا باس لەوە كرا كە لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی سوپایی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان 300 هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ناوچە كوردییەكان ئاوارە بوون.

هەر لەدانیشتنەكەدا پەرلەمانی ئەوروپا هاوبۆچونی و هاوخەی گەلی كوردی راگەیاندوو پشتیوانی تەواوی هەموو ئەوروپای بۆ گەلی كورد دووپات كردەوە.

هەروەها ڕایانگەیاند ئەوروپا بەتەواوەتی لە پشتیوانی هەسەدە بەردەوام دەبێت و پاڵپشتیان دەكات و بەگرنگیەوە باس لە ڕۆڵی ئەو هێزەدەكەن لە رووبەرووبونەوەی چەكدارانی داعشدا.

لەبەشێكی تری دانیشتنەكەدا بەوردی باس لەوەكراوە كە بەشێك لە چەكدارەكانی داعش هەڵهاتون،ئەوەش بەهۆی هێرشەكانی توركیاوەیە بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.
پێشتر بۆبێدەنگكردنی ئەوروپا وەك فشارێك توركیا هەڕەشەی ئەوەی دەكرد دەرگای سنورەكان بۆ پەنابەران دەكاتەوە وپەنابەرێكی زۆر رەوانەی ئەوروپا دەكات.

پەرلەمانی ئەوروپا بەتوندی ئەو قسانەی ئەردۆگانیان ئیدانە كردوو رایان گەیاند ئەوروپا ناچێتە ژێر ترسو قورسای ئەو پەنابەرانەی كە توركیا دەرگایان بۆ دەكاتەوە.

لەبەرامبەر ئەو قسانەی ئەردۆغاندا بەشێك لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوادەكەن كە قەدەغەی پێدانی ڤیزە بە هەندێك پەرپرسی توركیا بكرێت لەبەرامبەر رەفتارە نامرۆڤانەكانیان.

هەرلەدانیشتنی ئەمرۆیدا پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارییداوە چەند سزایەكی ئابوریی گەورە بخاتە سەر توركیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی كاڵا گەورەكاندا