کوردستان

04:22 - 24/10/2019

جۆن كێنەدی: دەستی كورد بەرنادەین‌

پەیسەر

گەورە سیناتۆری كۆمارییەكان جۆن كێنەدی لە تازەترین لێدوانیدا دەربارەی دۆخی شەر لە رۆژئاوای كوردستان و هەروەها هێرشەكانی سوپای توركیا رایگەیاند ئەوان دەستی كورد بەرنادەن.

سیناتۆر جۆن كەنەدی لە تازەترین تویتدا رایگەیاند: ئەگەر كورد نەبوایە ئەمریكا هەرگیز بەسەر داعشدا سەرنەدەكەوت

دەشڵێت: كوردەكان ڕۆڵێكی گرنگیان بینیوە لە رووبەرووبونەوەی چەكدارانی داعشدا و نەدەبوو ئەمریكا جێیان بهێڵێت.

لە بەشێكی تری تویتەكەیدا دەڵێت: دڵنیای دەدەین بە گەلی كورد نایەڵن كۆمەڵ كوژ بكرێن و جارێكی تر رووبەرووی هەر هێرشێكی توندی دەرەكی ببنەوە.

كێنەدی بەشێك لە تویتەكەشی وەك پەیامێكە بۆدۆناڵد ترەمپ و دەڵێت ئەوان نەدەبوو هاوپەیمانەكانیان جێبهێڵن و بەردەوام دەبێت لەپشتیان بن.