12:46 - 24/10/2019
هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنى ڤیزاى نێوان عێراق و ئێران
له ئه‌مڕۆوه بڕیارى هه‌ڵگرتنى ڤیزاى ئێران كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هاوڵاتیانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانن به بێ ڤیزا سه‌ردانى ئێران بكه‌ن، ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانه‌و په‌یامى نیگه‌رانى خۆى به حكومه‌تى عێراق گه‌یاندووه.
له ئه‌مڕۆوه هاوڵاتیانى عێراق بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانى ئێران بكه‌ن، بۆ ئێرانییه‌كانیش دوو مانگ پێشتر ڤیزاى عێراق هه‌ڵگیرابوو. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس ئه‌مریكا له‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانه و به‌فه‌رمى نیگه‌رانى خۆى له‌رێگه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یه‌وه له عێراق به حكومه‌تى عێراق گه‌یاندووه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و هه‌نگاوه خزمه‌ت به سه‌قامگیرى عێراق ناكات و مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه كۆمه‌ڵێك گروپ به ئاسانى بێنه عێراق و ته‌راتێن بكه‌ن.
بڕیارى هه‌ڵگرتنى ڤیزا بۆماوه‌ى دوو مانگه، هاوڵاتیان ته‌نها مۆرى چوونه ژووره‌وه له پاسپۆرته‌كانیان ده‌درێت.