10:40 - 24/10/2019
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باڵا بۆ گۆڕانكارى له حكومه‌تى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ لایه‌نه شیعییه‌كانى عێراق كۆده‌بنه‌وه، به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له كابینه‌ى حكومه‌ت، به‌پێى زانیارییه‌كان یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه‌ى ئه‌گه‌رى زۆره به‌ر گۆڕانكارى بكه‌وێت فواد حسێن وه‌زیرى داراییه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ لایه‌نه شیعه‌كان له ئاستى باڵادا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، بڕیاره چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ئاستى وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن و بڕیارى گۆڕینى چه‌ند وه‌زیرێك بدرێت، په‌یسه‌ر زانیویه‌تى ئه‌گه‌رى گۆڕینى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌گه‌رێكى لاوازه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه‌ى كه ئه‌گه‌رى گۆڕینى به‌هێزه، فواد حسێن وه‌زیرى دارایى عێراقه، بۆئه‌وه‌ش به‌رپرسێكى باڵاى شیعه‌كان په‌یوه‌ندى به پارتییه‌وه كردووه‌و پێشوه‌خت ئاگادارى كردوون، بۆئه‌وه‌ى دان به‌خۆیاندا بگرن، له ئه‌گه‌رى گۆڕینى وه‌زیرى دارایى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، حكومه‌تى عێراق په‌یوه‌ندى به توركیاوه كردووه، بۆئه‌وه‌ى فشار له پارتى بكات له ئه‌گه‌رى گۆڕینى فواد حسێن، پارتى كاردانه‌وه‌ى نه‌بێت و دان به‌خۆیدا بگرێت و سیناریۆى پاش لابردنى هۆشیار زێبارى دووباره نه‌بێته‌وه، كه پارتى كاردانه‌وه‌ى توندى نواند‌و رایگه‌یاند، شه‌راكه‌ت له‌به‌غدا نه‌ماوه. به‌شێك له شیعه‌كان پێیان وایه بڕیارى ریفراندۆم به‌شێكى له‌كاردانه‌وه‌ى لادانى زێبارى بووه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، گوتارێك پێشكه‌ش بكات و چه‌ند گۆڕانكارى و چاكسازییه‌ك رابگه‌یه‌نێت.