10:05 - 24/10/2019
دوایین هه‌ڵوێستى كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ى یه‌كێتى
كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى، پشتیوانى بیرۆكه‌ى دواخستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتى ده‌كات بۆ ساڵى ئاینده، كه بڕیاره ٧ی كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ببه‌سترێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، له‌نێو یه‌كێتى بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه، كه كۆنگره‌ى یه‌كێتى دوابخرێت و به‌هارى داهاتوو و مانگى ئازارى ساڵى داهاتوو ببه‌سترێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى باڵه جیاوازه‌كانى حزبه‌كه، به‌رێككه‌وتن نه‌گه‌یشتوون.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ پشتیوانى ئه‌و بیرۆكه ده‌كات و له‌گه‌ڵ دواخستنى كۆنگره‌یه بۆ مانگى ئازارى ساڵى داهاتوو، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه، كه بیرۆكه‌ى دواخستنى كۆنگره به‌فه‌رمى په‌سه‌ندده‌كرێت، یاخود كۆنگره له‌كاتى خۆیدا ده‌كرێت.
به‌پێى بڕیارى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى، بڕیاره ٧ی١٢ی ئه‌مساڵ، كۆنگره‌ى یه‌كێتى ببه‌سترێت، تائێستا رێككه‌وتنى كۆتایى له‌نێوان باڵه جیاوازه‌كانى حزبه‌كه نه‌كراوه‌و چه‌ند سیناریۆیه‌ك هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى.