10:03 - 24/10/2019
حەمید دەروێش كێیە؟
عەبدول حەمید حاجی دەروێش بەنەخۆشی دڵ لەقامیشلۆ كۆچی دوایكرد.
حەمید حاجی دەروێش لە ترپەسپی لە رۆژئاوای كوردستان،لە
ساڵی 1936 لەدایك بووە، تا تەمەنی 15 ساڵی هەر لەوێ ماوەتەوە و پاشان كۆچی كردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
هەرلە ترپەسپی خوێندنی سەرەتایی تەواو كردووە ،ئاشنایەتی
بەهونەر و ئەدەبوو چاندی كوردیی پەیدا كردووە و نزیكایەتیەكی زۆری لەگەڵ شاعیری
گەوریەی كورد،جگەر خوێن هەبووە.
هەرلەسەرەتای لاویەتید، لەگەڵ پارتەسیاسیەكان و رێكخراوە خوێنداریەكاندا ئاشنایەتی پەیدادەكات، و پەیوەندی بە
یەكێتی قوتابیانی زانستی لە شام دەكات ، لەگەڵ ئەو گروپە چالاكی نەتەوەی ئەنجام
دەدات.
لەساڵی 1956 لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانی،پارتی دیمكراتی كورد
لەسوریا دادەمەزرێنێت، ماوەیەك وەك سەرۆكی
پارتەكە دەمێنێتەوە ئەو كات رژێمی سوریا بەتوندی سەركۆنەی هەموو جوڵانەوەیەكی
سیاسی كوردی دەكات.
بۆماوەی چوار ساڵ دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی سوریا، كاری
پەرلەمانیەكەی بەتەواوەتی ئەنجامدەدات، یەكێك دەبێت لەپەرلەمانتارەهەر چالاكەكانی
سوریا، لەساڵی 1990 دا.
دەروێش، پەیوەندیەكی پتەو لەگەڵ هەموو سەركردە كوردیەكان،
بەتایبەتی سەركردەی بزافی رزگاری خوزای كوردی لە باشوری كوردستان پەیدا دەكات و
هاورێەتیەكی زۆر لە نێوانیاندا دروست دەكات.
رۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێشخستن و چالاكی رێكخراو پارتە كوردیەكان
لە سوریا، هەمیشە داكۆكی لەمافی نەتەوەكەی
خۆی كردووە و چەندین جار زیندانی كراوە.
یەكێك بوو لەوكەسانەی كە توركیا بەتەواوەتی دژی وەستاوەتەوە و
چەندینجار كەوتوەتە بەررەخنەی توندی دەوڵەتی توركیاوە.