کوردستان

12:54 - 23/10/2019

پلانى چوار گۆڕانكارى مه‌ترسیدار بۆ كورد له‌ ده‌ستوورى عێراق-دا‌

پەیسەر

هه‌وڵێكى چڕوپڕ له‌ عێراقه‌وه‌ له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق ده‌ستیپێكردووه‌، شیعه‌كان چوار گۆڕانكارییان ده‌وێت له‌ده‌ستوور، كه‌ به‌ته‌واوى سیسته‌مى سیاسى و ئیدارى وڵات ده‌گۆڕێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، لایه‌نه‌ شیعه‌كان پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق، شیعه‌كیان ده‌یانه‌وێت، سیسته‌مى په‌رله‌مانى بگۆڕن بۆ سه‌رۆكایه‌تى و ده‌سه‌ڵاتى زیاتر لاى حكومه‌ت بێت. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت فیدراڵییه‌تى عێراق بكه‌ین به‌ فیدراڵییه‌تى پارێزگاكان و هه‌ر پارێزگایه‌ك فیدراڵیه‌تى خۆى هه‌بێت و په‌یوه‌ست بێت به‌ حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه‌. به‌وه‌ش مه‌ترسى بۆسه‌ر مانه‌وه‌ى كیانى هه‌رێمى كوردستان درووست ده‌بێت.

گۆڕانكارییه‌كى دیكه‌ كه‌ شیعه‌كان به‌نیازن بیكه‌ن له‌ ده‌ستووردا، دیاریكردنى لیستى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌ مافى پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌بێت، راسته‌وخۆ ئه‌و لیسته‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت. ئه‌وه‌ش كوردو سوونه‌ ده‌خاته‌ په‌راوێزه‌وه‌ له‌عێراقدا هه‌موو ده‌سه‌ڵات لاى شیعه‌كان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها به‌نیازن مادده‌یه‌ك له‌ ده‌ستوور جێگیر بكه‌ن، كه‌ بوونى هێزى بیانى له‌ناو خاكى عێراقدا قه‌ده‌غه‌ بكات و ئه‌و مادده‌ ده‌ستوورییه‌ رێگه‌ به‌بوونى هیچ هێزێكى بیانى نه‌دات له‌خاكى عێراق-دا.

به‌پێى زانیارییه‌كان سووننه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هاوڕانین و دووبه‌شن، هه‌ندیكیان ته‌حه‌فوزیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌، كوردیش به‌ته‌واوى پرۆژه‌كه‌ ره‌تدوكاته‌وه‌و پێى وایه‌ ئه‌مه‌ پاشه‌گه‌زبوونه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌ستوورو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى پێشتر درابوون به‌ كورد، كورد پێى وایه‌ شیعه‌كان كاریان به‌ ده‌ستوور نه‌ماوه‌ بۆیه‌ كار بۆ گۆڕینى ده‌كه‌ن.