10:17 - 22/10/2019
حكومه‌ت و به‌رپرسانى هه‌رێم دوودڵییان له‌نێتى توركیا بۆ دروستبووه
په‌كه‌كه، به‌هۆى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانى رۆژئاواى كوردستان جموجوڵه‌كانى سنورداركردووه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هاوڕاییه‌ك له‌نێوان په‌كه‌كه‌و هه‌رێمى كوردستان دروستبووه، كه مه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه و هه‌رێم له دۆخێكى هه‌ستیاردایه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هێرشه‌كانى توركیا بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان، كه‌جه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌و گه‌ریلاى راسپارد له‌هه‌موو شوێنێكى توركیا چالاكى بكه‌ن، به‌ڵام دواتر په‌كه‌كه بێده‌نگ بوو چالاكى و جموجوڵیشى كه‌مكرده‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر بڕیارى په‌كه‌كه به‌وجۆره‌یه كه ره‌چاوى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى هه‌رێم مه‌ترسى جدییان هه‌یه له‌وه‌ى توركیا هێز دژى هه‌رێمى كوردستان به‌كاربهێنێت، زانیارى مه‌ترسیداریش له چه‌ند شوێنێكه‌وه به‌هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه، سه‌باره‌ت به توڕه‌یى توركیا‌و زیاتركردنى هێزه‌كانى توركیا له‌ناو خاكى باشورى كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى له‌شكركێشییه‌كانى توركیا بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان. بۆیه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامى بۆ په‌كه‌كه ره‌وانه‌كردووه.
په‌یامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ په‌كه‌كه به‌جۆرێكه، كه دۆخى هه‌رێمى كوردستان له قۆناغێكى هه‌ستیاردایه‌و پێویسته په‌كه‌كه ره‌چاوى ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌و توڕه‌یى توركیا بكات له هه‌رێمى كوردستان. په‌كه‌كه ئه‌م په‌یامه‌ى هه‌رێمى به هه‌ند وه‌رگرتووه‌و جموجوڵه‌كانى خۆى سنوردار كردووه، لەژێر ئەو فشارانەشدا هەموو راگەیەندراوە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بە نەرمی نوسران و خۆیان لە ناوهێنانی تورکیا بەدوورگرت و تەنها نیگەرانییان لە شەڕ دەربڕی.