09:57 - 22/10/2019
توركیا داواى برینداره‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سه‌ر چیاى ئه‌زمڕ ده‌كات
دوو برینداره‌كه‌ى رووداوى بۆردومانه‌كه‌ى سه‌ر چیاى گۆیژه، له‌رێوشوێنێكى ئه‌منى تونددا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، توركیا فشارى چڕوپڕى ده‌ستپێكردووه بۆ راده‌ستکردنه‌وه‌یان.
ئێواره‌ى ١٥ی ئه‌م مانگه، هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیاى ئه‌زمڕ بڵاوبووه‌وه، كه دوو كه‌سى تێداكوژراو دووكه‌سى تێدا برینداركرا، پۆلیس و ئاسایش هیچ روونكردنه‌وه‌كیان بڵاونه‌كرده‌وه. په‌یسه‌ر دوو رۆژ دواتر‌و ١٧ی ئه‌م مانگه راپۆرتێكى له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاوكرده‌وه‌و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه رووداوه‌كه بۆردومانى فرۆكه‌یه‌كى درۆنى توركى بووه‌و به‌رپرسێكى په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامێكى ئه‌و حزبه كوژراون و دوو ئه‌ندامى دیكه‌یان برینداربوون.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون، دوو برینداره‌كه له رێوشوێنێكى ئه‌منى تونددا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، توركیاش داوایكردووه كه راده‌ستى بكرێنه‌وه یاخود رێگه‌ى بدرێت خۆى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ برینداره‌كان بكات، به‌ڵام به‌رپرسانى یه‌كێتى تائێستا ئه‌و دوو بژارده‌یان قبوڵ نه‌كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر توركیا فشارى چڕوپڕى له‌سه‌ر یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه، بۆ راده‌ستكردنه‌وه، یاخود لێكۆڵینه‌وه‌ى لێكۆڵه‌رانى توركیا له‌گه‌ڵیاندا. په‌یسه‌ر زانیویه‌تى، حكومه‌تى عێراق هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت و دژى راده‌ستكردنه‌وه‌ى برینداره‌كانه، حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندووه، نابێت نه راده‌ستبكرێنه‌وه، نه له‌ژێر فشاردا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و دواى پێنج رۆژ له راپۆرته‌كه‌ى په‌یسه‌ر كه وه‌ك تاكه میدیا زانیارییه‌كانى بڵاوكردبووه‌وه، ئاسایش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پشتڕاستیكرده‌وه، كه رووداوه‌كه بۆردومانى فڕۆكه‌ى توركیا بووه ئه‌وانه‌ى به‌ركه‌وتوون به‌رپرس و ئه‌ندامى په‌كه‌كه بوون.