کوردستان

09:07 - 22/10/2019

توركیا سه‌باره‌ت به‌ بایكۆت په‌یامێك ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات‌

پەیسەر


هه‌ڵمه‌تى بایكۆتكردنى كه‌لوپه‌لى توركیا له‌ باشورى كوردستان، به‌رپرسانى حكومه‌تى توركیاى نیگه‌ران كردووه‌و په‌یامێكیان ئاڕاسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كردووه‌، بۆ كۆتاییهێنان به‌و بایكۆته‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، حكومه‌تى توركیا له‌رێگه‌ى كونسوڵخانه‌كه‌یه‌وه‌، په‌یامێكى به‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه‌و رایگه‌یاندووه‌، نیگه‌رانن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى بۆ بایكۆتكردنى كه‌لوپه‌لى توركى له‌ باشورى كوردستان دەستیپێکردووە، داوایان كردووه‌ كۆتایى پێبهێندرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون، به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم خۆیان بێبه‌رى كردووه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و رایانگه‌یاندووه‌ پشتیوانى هه‌ڵمه‌تێكى له‌وجۆره‌ ناكه‌ن و گومانده‌كرێت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ وڵاتێكى له‌ پشت بێت، به‌هاوكارى لایه‌نێكى ناوخۆیى، بۆ ئه‌وه‌ى كڕیارى شمه‌كى وڵاتێكى دیكه‌ زیاتر بێت.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌هۆى هه‌ڵمه‌تى بایكۆته‌كه‌وه‌ بازرگانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، زۆرینه‌یان هاورده‌ى كه‌لوپه‌لى توركیایان راگرتووه‌، هیچ كاڵایه‌كیان نه‌هێناوه‌، ئه‌و كاڵایانه‌شى پێشتر هێناویانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بیبه‌نه‌ بازاڕه‌كانى خوارووى عێراق ساغى بكه‌نه‌وه‌.ئه‌وه‌ش حكومه‌تى توركیاى نیگه‌ران كردووه‌.