08:10 - 22/10/2019
به‌غدا دووبژارده‌ى دیكه‌ى هه‌رێمى بۆ رێككه‌وتن ره‌تكرده‌وه
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دووبژارده‌ى دیكه‌ى بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق پێشكه‌شكردووه، به‌ڵام هه‌ردوو بژارده‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، هۆكارى دواكه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، به‌هۆى دوورى پێشنیاره‌كانى هه‌ردوولاوه‌یه له‌یه‌كدى. هه‌رێم دوو بژارده‌ى نوێى پێشكه‌شكردووه‌و به‌غداش جه‌خت له‌یه‌ك بژارده ده‌كاته‌وه.
حكومه‌تى هه‌رێم داوایكردووه، له یاساى بوودجه‌دا راده‌ستكردنى نه‌وت بۆ مانگى حەوتى ٢٠٢٠ دوابخرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزى له‌سه‌ر ماوه‌و كێشه‌ى دارایى هه‌یه، به‌ڵام حكومه‌تى عێراق ئه‌مه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تى ته‌نها ده‌توانن به بژارده‌ى رادەستکردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رازى ببن.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها پێشنیارى كردووه، له یاساى بوودجه‌دا له‌سه‌رى ساڵى نوێوه، مانگانه ١٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به ره‌چاوكردنى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌غدا ئه‌م پێشنیاره‌شى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
بڕیاره له‌دواى كۆتاییهاتنى مه‌راسیمى یادى چله‌ى ئیمام حسێن، گه‌رێكى دیكه‌ى دانوستان له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر تائێستا به‌غداو هه‌ولێر بژارده‌كانیان لێك دوورن.