کوردستان

02:37 - 22/10/2019

لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا چیان بە ئیلهام ئەحمەد وت؟‌

پەیسەر

دوای ئەوەی ئیلهام ئەحمەد, لەبری مەزڵوك كۆبانێ سەردانی واشنتنی كرد لەلایەن لیژنەیەكی هاوبەشی هەردوو حزبی كۆماریی و دیمكراتەكانی ئەمریكا لە ئاسایشی نیشتیمانی پێشوازی لێكراو كۆبونەوەی گرنگیان ئەنجامدا.

لەكۆبونەوەی چەك وئەسڵەحەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەمریكا لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد وەك نوێنەری رۆژئاوای كوردستان، چەند بریارێك و پێشنیارێك خراونەتە بەردەم ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا و سەرۆكی ئەمریكا و كۆنگرێسی ئەمریكا.
بەپێیی كۆبونەوەكە لیژنەی چەك و ئەسڵەحەی ئەمریكا ئەم پێشنیارانەی بۆ كۆشكی سپی و حكومەت كردووە داواش لە كۆنگرێس دەكات جێبەجێیان بكات.
یەكەم: پێویستە هاوكاری و هەماهەنگی سەربازی لەنێوان هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی سوریای دیموكراتدا بەردەوام بێت.
دووەم:پێویستە هێزێكی بچوكی ئەمریكا لە سوریا و لەناوچە كوردیەكان و لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیمكراتدا هەبێت.
سێیەم:پێویستە بەبەردەوام راهێنان بە هێزەكانی سوریای دیموكرات بكرێت.


چوارەم: لیژنەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا و كۆنگرێس نیگەرانە لەو 10 هەزار چەكدارە دیلەی داعش كە هێشتر لە سوریادا ماون.
پێنجەم: توركیا تاوانبارە بەهێرش كردنە سەر رۆژئاوای كوردستان و هۆكارێكی گەورەیە بۆ ئەوەی داعش لە ناوچەكەدا سەر هەڵبداتەوە بۆیە پێویستە لەرووی ئابوریەوە سزای گەورەی توركیا بدرێت.
شەشەم: پێویستە ناوچەیەكی لەچەك داماڵراو لەنێوان ناوچە كوردیەكان و سوپای توركیادا دروست بكرێت.


حەوتەم: پێوستە ئەو ناوچە دابراوەی كە دروست دەكرێت لەلایەن هێزێكی نێودەوڵەتیەوە بپارێزرێت.
هەشتەم: پێویستە ئەمریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات بەهاوبەشی كێڵگە نەوتیەكانی رۆژئاوای كوردستان بپارێزن


لیژنەی چەك و ئەسڵەحەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا وتوشیەتی: پێویستە هێزەكانی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان بچنە دەرەوە و هەرچیی زوترە كاربكرێت بۆ ئەوەی توركیا هێرش نەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان ،چونكە ئەم هێرشە كارەساتی گەورە دروست دەكات.

لیژنەكە وتوشیەتی پێویستە ئەو چەكدارەدیلانەی داعش كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریایی دیموكراتدان نەكەونە دەستی توركیا چونكە ئەوان هیچ باوەرێكیان بە توركیا نییە بەڵام باوەریی تەواویان بەهێزەكانی سوریای دیمكرات هەیە و لەماوەی رابردوودا زۆر بەباشی دژی داعش وەستاونەتەوە.

ئەندامانی كۆنگرێس دەشڵێن ئەوە یەكەم جارە لەمێژووی ئەمریكادا هەردوو پارتی دیموكرات و پارتی كۆماریەكان یەك دەنگ و یەك رابن لەسەر هاوكاری كردنی هێزێكی دەرەكی وەك هێزەكانی سوریایی دیموكرات ئەوەش مایەی دڵخۆشییە