05:57 - 16/12/2018
ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌نهێنى له‌سه‌ر پۆسته‌كان گه‌یشتوونه رێككه‌وتن
ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، ده‌یانه‌وێت پۆسته‌كانی یه‌كێتی له‌ناوخۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ماڵی تاڵه‌بانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی به‌نهێنی كه‌وتوونه گفتوگۆكردن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی ئه‌و حزبه له‌كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت له‌ناوخۆیاندا دابه‌شبكه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه دیارترینیان مه‌حمود سه‌نگاوی و عومه‌ر فه‌تاح-ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت سه‌ركرده ناڕازییه‌كانی یه‌كێتی، داوا ده‌كه‌ن كاندیده‌كانی حزبه‌كه‌یان به فلته‌ری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا تێپه‌ربن و پاشان له مه‌كته‌بی سیاسی ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یولی رابردوو به‌به‌ده‌ست هێنانی ٢١ كورسی په‌رله‌مان بووه دووه‌م هێزی كوردستان.