کوردستان

04:37 - 21/10/2019

زەتایمز:توركیا چەكی فۆسۆری قەدەغە كراوی بەكار هێناوە‌

پەیسەر

رۆژنامەی تایمز بەدواداچونێكی وردی بۆ بەكار هێنانی چەكی فۆسفۆری قەدەغەكراو لە لایەن توركیاوە لە رۆژئاوای كوردستان كردووە

بەپێی بەڵگە و بەدواداچونەكانی رۆژنامەكە ئەو چەكەی كە لەرۆژئاوا بەكار هاتوە چەكی كۆمەڵكوژی قەدەغەكراوە لە جۆری فۆسفۆری كە پێكهاتە كیمیاییەكەی بریتییە لە ماددەی سوتێنەر.

تایمز نوسیوەتی بەپێی ئەو وێنەو بەڵگانەی دەستی ئێمە كەوتووە لەو پزیشكانەی كە چارەسەریان بۆ بریندارەكانی هێرشەكەی توركیا بۆسەر گرێ سپی كردووە بۆیان دەركەوتووە كە توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكار هێناوە

رۆژنامەكە دەڵێ بریندارەكان پێستی لەشیان سوتاوە و هەڵتۆقیوە و بەشێكی زۆر لە پێستی شانو مل و باڵیان سوتاوە و پێویستیان بەچارەسەری خێرای كیمیایی هەیە.

رۆژنامەكە دەڵێت: بەپێیی ئەو بەڵگانەی كە لە پزیشكەكان وەرگیراوە تەواوی بریندارەكان بەشەكی فۆسفۆری بریندار كراون و لە ئێستاشدا چەند لیژنەیەك سەرپەرشتی كۆ كردنەوەی بەڵگەدەكەن لەسەر جۆری چەكەكان.

بەپێێ بەڵگەنامەپزیشكیەكان ئەو چەكەی لە گرێ سپی دژی خەڵكی مەدەنی بەكار هاتووە چەكی فۆسفۆری جۆری پێشكەوتووە و بەئاسانی دەتوانێت كۆمەڵكوژی پێبكرێت و توانای سوتانی تەواوی لاشەی مرۆڤی هەیە.