02:12 - 21/10/2019
چۆمسکی: بایكۆت كردنی كاڵای توركیا ئەو وڵاتە وێران دەكات
نەوام چۆمسكی گەورە نوسەر و رەخنەگری ئەمریكی لەبارەی هێرشەكانی
توركیاوە بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و ئەو قەتڵو عامەی لە رۆژئاوادەكرێت پەیامێكی
ئاراستەی جیهانكرد
چۆمسكی داوا لەسەر جەم هونەرمەندو بیرمەندان و سینمەكاران و رۆشنبیرانی
جیهان دەكات دژی هێرشەكانی توریكا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان بایكۆتی كاڵای توركی بكەن
و نەیكرن و مامەڵەی پێوەنەكەن.
چۆمسكی دەڵێت ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازارەكان بە بێ
بەرهەمی توركی بمێنێتەوە
توركیا توشی خورانی ئابوری دەبێت و بەمپێشەش تا پاکتاوی نەژادیی لەلایەن ئەو وڵتەوە
رانەگیردرێت پێویستە توركیا بخرێتە ژێر
فشارێكی نێودەوڵەتیەوە.
نوام چۆمسكی دەشڵێت: ئێستا توركیا خەریكی كورد كوشتنە هێزی ناردوەتە
سەر خەڵكی رۆژئاوای كوردستان وكورد دەكوژێت بۆیە داوا لە جیهاندەكەم بایكۆتی
تەواوی كاڵاكانی توركیا بكات و لەبازاردا كاڵای توركیی مامەڵەی پێ،ە نەكرێت.
لەگەڵ داواكاری چۆمسكی بۆ بایكۆتكردنی كاڵای توركی بەشێكی تر لە
بیمەندو كەسایەتییە بەناوبانگەكانی جیهان بەهەمان شێوە دژی توركیا وەستاونەتەوە و
داوادەكەن توركیا لە جیهان داببرێت و گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە نەهێڵرێت و كەلوپەلیش
لە توركیا نەكردرێت.
لەگەڵ هەڵوێستی ئەو بیرمەندانەدا كەمپین بۆ بایكۆتكردنی كاڵاو
سەفەركردن بۆ توركیا و قەدەخەكردنی كاڵای توركی راگەیەنراوە پێشوازیەكی گەرم لە
كەمپینەكە دەكرێت و زۆربەی خەڵك بەدەم كەمپینەكەوە چوون.