کوردستان

12:43 - 21/10/2019

ئایا ئەمریكا رۆژئاوای كوردستان چۆڵدەكات؟‌

پەیسەر

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند تەواوی هێزەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان دەكشێننەوە  و هیچ هێزێكیان لە سوریا نامێنێت.

ئەمرۆ بەشێك لە هێزەكانی  ئەمریكا لە رێگەی دەروازە سنوریەكانی دهۆكەوە هاتنە ناو هەرێمی كوردستان و  وابریارە لە هەولێر نیشتەجێدەكرێن و پاشان رەوانەی خواروی ئەنبار دەكرێن.

پێشتریش وەزیری بەرگری ئەمریكا لەوبارەیوە رایگەیاندبوو ئەو هێزانەی ئەمریكا كە دەچنە عێراق لەگەڵ تەواوی هێزەكانی تریی ئەمریكا لە خواری ئەنبار جێگیر دەكرێن بۆ ئەوەی هاوكاری هێزەكانی عێراق بكەن لە رووبەرووبونەوەی داعشدا.

 نیویۆرك تایمز لە بارەی مانەوەی ئەمریكا و سیاسەتی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان پلانێكی نهێنی واشنتنی ئاشكراكردووە و باس لەوەدەكات  لە ئێستادا  سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كار لەسەر ئەوە دەكات نزیكەی 200 سەربازی ئەمریكی لە رۆژئاوای كوردستان جێگری بكات

نیویۆرك تایمزی نوسیویەتی ئەو هێزانەی ئەمریكا كە لە رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكرێن تایبەت دەبن بە رۆژئاوای كوردستان و لێكۆڵینەوە و هەروەها رووبەرووی ئەو هێزانە دەبنەوە كە  لە رۆژئاوای كوردستان  دەبنە هۆی كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

رۆژنامەكە ناوەرۆكی  ئەركەكانی ئەو هێزەی كە لە رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكرێن بڵاو كردوەتەوە و دەڵێت ئەو هێزە ئەم ئەركانەی دەبێت لە رۆژئاوای كوردستان

یەكەم: درێژەدان بەشەری دژی تیرۆر و رووبەرووبونەوەی هەر مەترسیەكی سەر چەكدارانی داعش بۆ سەر خەڵكی مەدەنی.

دووەم: ریگری كردن لە هێزەكانی روسیا و سوریا لەهەر كاتێكدا بیانەوێت هێرش بكەنە سەر كێڵگە نەوتیەكانی رۆژئاوای كوردستان  دەستیان بەسەردا بگرێت.

 سێیەم: پاراستنی خەڵكی مەدەنی لەوناوچانەی كە رێككەوتنی لەسەر كراوە