04:28 - 19/10/2019
ئاڵدار خه‌لیل ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنی كورد و ڕژێمی سوریا ئاشكراده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا، ناوه‌ڕۆكی ڕێككه‌وتنی كورد و ڕژێمی سوریا ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، ڕێككه‌وتنه‌كه له‌ئێستادا ته‌واو سه‌ربازییه، به‌ڵام كراوه ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئیداریی.
ئاڵدار خه‌لیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاریی جڤاکی دیموکراتی کوردی سووریا، بابه‌تێكی له‌باره‌ی "ده‌رباره‌ی دواین لێكتێگه‌یشتن له سوریا" بڵاوكردوه‌ته‌وه و له‌و بابه‌ته‌دا دیدی ئیداره‌ی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌باره‌ی دۆخی ئێستاوه ده‌خاته‌ڕو و ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه پاشه‌كشێی له‌هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م كاره‌كانی له‌چوارچێوه‌ی سوریای یه‌كگرتوودا بووه، ڕێگه‌گرتن له‌پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردن سیمایه‌كی ڕوون و جێگیری كاركردنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر بوو، هه‌تا ته‌نانه‌ت كاتێك ئیداره‌كه ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌ندێك دۆخی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریایان به به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ر پلانێك داده‌نا، ئه‌ویش به‌هۆی پێداگریی ئیداره‌كه له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی".
ئاڵدار خه‌لیل باس له‌وه‌ده‌كات، كاركردن هه‌میشه له‌چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانیی سوریی دیدێكی ستراتیژییه و ده‌رهاویشته‌ی قۆناغێك نییه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیشهاتووه له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی گرنگه وه‌ك:
- ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی پڕۆژه‌یه‌كی سورییه و میكانیزمه ئیدارییه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ی هیچ هه‌وڵێكی حه‌قیقی نییه بۆ یه‌كگرتوویی سوریا، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه بۆ شێوه‌پێدان به ئاینده‌ی دیموكراتیه‌ت له‌سوریا.
- گفتوگۆ و چاره‌سه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیبێكی ڕووندایه و له سه‌رجه‌م گفتوگۆ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جه‌تیلێكراوه‌ته‌وه.
- بوونی سوپای سوریا له‌سنوره‌كان به‌رپرسیارێتی ئه‌وانه به‌وپێیه‌ی سنوری سوریایه، هاوكات ڕێكاره‌كان دژایه‌تی ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی و دامه‌زراوه‌كانی ناكات
- ئێمه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هێرشی توركیا و لێكه‌وته ترسناكه‌كانی قسه ده‌كه‌ین، ئێستاش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و ڕاگرتنی، كاتێكیش ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌وكاته گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاینده‌ی بابه‌ته‌كان ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا كراوه ته‌واو سه‌ربازییه، كراوه‌ده‌بێت بۆ بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش له‌دواتردا، به بابه‌تی سیاسی و ئیداریشه‌وه.
ئاڵدار خه‌لیل ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌وان ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م پرۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری توركیدان، لێكه‌وته خراپه‌كانیشی ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه بۆ سه‌ره‌تا و بوونی ئاژاوه و دابه‌شكاریی له‌سوریا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆیه‌كیش بۆ ململانێی نێوخۆیی له‌سوریا.
له‌كۆتایشدا ئاڵدار خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سازشه‌كه‌یان له‌پێناو ئه‌وه‌دایه ڕێگه به‌ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌ده‌ن هێرشی دوژمنكارانه دژی گه‌لی كورد و ته‌واوی گه‌لی سوریا ئه‌نجامبدات، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی گرنگی سوریا.