11:49 - 18/10/2019
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جان
ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی هەرێمی کوردستان و
عێراق و ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
لە کۆبوونەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق
و سوریا کرا . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر پرۆسەی گفتوگۆکانی نێوان
هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گوتی هەموو ئامادەییەکمان دەربڕیوە بۆ گەیشتن
بە رێککەوتن لە گەڵ بەغدا و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پێشنیارمان خستووەتە ڕوو، بۆیە
ئومێدەوارین حکومەتی فیدراڵیش هەنگاوی زیاتر و جیدیتر بهاوێژێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
لە سەر بنەمای دەستوور .
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەێمی
کوردستان دەربڕی و گوتی هاتووم پشتگیریی فەرەنسا بۆ خەڵکی هەریمی کوردستان دووپات
بکەمەوە کە لە شەڕی دژی داعشدا رۆڵێکی گەورەی گێڕا و قوربانییەکی زۆریاندا . گوتیشی
من بەچاوی خۆم ئازایەتی و قارەمانیەتی پێشمەرگەم بینیوە.
وەزیری دەوەرەی فەرەنسا جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە
هەموو هەوڵەکان چڕ بکەینەوە لە پێناو رێگەگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش کە ئێستا
لە چەند ناوچەیەکی عێراق خۆی رێکدەخاتەوە و هەڕەشەیە بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە.
لە بارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی
سوریاش، هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە گرژبوونی بارودۆخەكە و دروستبوونی تووندوتیژی
دەربڕی کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆری خەڵک لەو ناوچانە و بەشێکێشیان روویان لە هەرێمی
کوردستان کردووە. جەخت لەوە کرایەوە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی
هەرێمی کوردستان بکات لە یارمەتیدان و لە خۆگرتنی پەنابەر وئاوارەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە لەگەڵ
وەستاندنی شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێکن کە لە بەرژەوەندی دانیشتووانی ناوچەکە بێت و
، هەر پێشهات و گۆڕانکارییەکيش ببێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافی لە ناوچەکەدا رەتيدەکەینەوە.