03:10 - 16/12/2018
پارتی بەرامبەركۆمەڵی ئیسلامی نەرمی دەنوێنێت
پارتی رازی بوو كۆمەڵی ئیسلامی بەشداری كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم بكات بەڵام مەرجی هەیە پەیسەرپرێسیش مەرجەكەی پارتی ئاشكرا دەكات
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە لەكۆبونەوەكەی رۆژی یەك شەممەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا ئەو حزبە بەداواكاریەكی بزوتنەوەی گۆڕان رازی بووە بۆ بەشداری پێكردنی كۆمەڵی ئیسلامی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بەو مەرجەی ئەگەر كاندیدەكانی لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەتكرانەوە كۆمەڵی ئیسلامی كاندیدی تر پێشكەش بكات بۆ ئەو مەبەستەش بریارە وەفدی دانوستانكاری پارتی سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی بكات.
هەنگاوەكەی پارتی لە كاتێكدایە پێشتر مەسعود بارزانی ڤیتۆی لەسەر بەشداری پێكردنی كۆمەڵ لە كابینەی نۆیەم هەبوو، بەبیانوی ئەوەی كۆمەڵی ئیسلامی بەبێ هیچ پاساوێك لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم كشاوەتەوە، بارزانی پێشتر مەرجی ئەوەی دانابوو كە كۆمەڵی ئیسلامی دەبێت رونكردنەوەیەك بە نوسین ئاراستەی پارتی بكات كە بۆچی لەحكومەت كشاونەوە، بەڵام لەكۆبونەوەكەی رۆژی یەك شەممەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا ئەو مەرجە باس نەكراوە.