04:38 - 16/10/2019
حكومه‌تى عێراق ره‌شنوسى بوودجه‌ى هه‌رێمى ره‌تكرده‌وه
حكومه‌تى عێراق ره‌شنوسى بوودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى ره‌تكرده‌وه، كه له‌هه‌رێمه‌وە بۆى ره‌وانه‌كرابوو بۆئه‌وه‌ى وه‌ك پاشكۆى یاساى بوودجه فیدراڵى په‌سه‌ند بكرێت.
په‌یسه‌ر دوورۆژ پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌شنوسى یاساى بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى ره‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق كردووه، تا له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن بكرێته پاشكۆى یاساى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو.
حكومه‌تى عێراق ئه‌و ره‌شنوسه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه
به‌پێى بڕگه‌ى هه‌شت له مادده‌ى یه‌كه‌مى، هه‌موارى نوێى یاساى (ئیداره‌ى مالى) كه له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق په‌سه‌ندكرا، حكومه‌تى هه‌رێم ساڵانه پابه‌نده پرۆژه یاساى بوودجه‌ى خۆى ره‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق بكات، تا بكرێته پاشكۆى یاساى بوودجه‌ى فیدراڵى، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و بڕگه‌یه ده‌بێت پێشوه‌خت له په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وجا ره‌وانه‌ى حكومه‌تى عێراق و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانى كوردستا تا ئێستا پرۆژه یاساى بوودجه‌ى نه‌بینیوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، حكومه‌تى عێراق ئه‌و ره‌شنوسه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و خه‌رجیه‌كانى به‌زۆر زانیوه، هاوكات له ره‌شنوسه‌كه‌دا باسى راده‌ستكردنى نه‌وت به حكومه‌تى عێراق نه‌كراوه، به‌ڵكو زۆرتر خه‌رجییه‌كان باسكراوه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌تى ناوه‌ندیى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندووه، بۆ رێككه‌وتن ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بژارده‌كانى پێشوو، كه راده‌ستكردنى ٢٥٠ هەزار به‌رمیل نه‌وته، له به‌رامبه‌ردا سه‌دا ١٢.٦٧ی بوودجه‌ى فیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت.
بڕیاره شاندێك له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بوودجه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و ئه‌و ره‌شنوسه‌ى بوودجه‌ى هه‌رێم كه پێشكه‌شى حكومه‌تى عێراق كرابوو.