11:40 - 13/10/2019
خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی نێوان كورد و سوریا ئاشكرا كرا
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان و رژێمی سوریا رێككه‌وتن، خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه بڵاوكرایه‌وه كه گرنگترین بریتین له..
1.لابردنی ناوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و گۆڕینی به هێزه‌كانی فه‌یله‌قی پێنجی سوریا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی ئه‌م هێزانه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و به‌رپرسه كورد و عه‌ره‌به‌كانی له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
2.گره‌نتی چه‌سپاندنی مافه‌كانی كورد له ده‌ستوری داهاتووی سوریا، كه تیایدا مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گونجاو تیایدا بچه‌سپێندرێت.
3.كاركردن بۆ ده‌ركردنی سوپای توركیا له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا به عه‌فرینیشه‌وه
.4.بەدرێژای سنوری تورکیا و سوریا پاسەوانی سنوری حکومەتی سوریای لێ دەبێت
5.نەوت و داهاتی گومرگەکان دەگەرێتەوە بۆ دەست حکومەت بەمەرجێک بەشێوەی دادپەروەرانە دابەش بکرێت.
6.بە پاڵپشتی روسیا دەبێت هەسەدە و سوپای سوریا تەواوی ئەو ناوچانە رزگاربکەنەوە کە تورکیا داگیری کردون۰
له‌دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه سوپای سوریا له ئێستادا كه‌وتوه‌ته جوڵه بۆسه‌رجه‌م ناوچه‌كانی رۆژاوای كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی له ئێستادا شه‌ڕی تێدایه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش هێزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا كه‌وتنه جوڵه به ناوچه‌كانی منبج و قامشلو و كوبانی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.