کوردستان

09:07 - 13/10/2019

پارتى بانگه‌وازه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ى ره‌تكرده‌وه‌‌

پەیسەر

پارتى دیموكراتى كوردستان، داواكارییه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى حزبه‌ كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى رۆژئاواى كوردستان، ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

رۆژ  ٩ی ئه‌م مانگه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى یه‌كێتى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و داواى له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لوتكه‌ بكه‌ن"له‌پێناو یەكڕیزیی و یەكخستنی هەڵوێستەكان و ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكان".له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.

په‌یسه‌ر زانیویه‌تى، پارتى بانگه‌وازه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ-ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نییه‌، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى رۆژئاواو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى كه‌ باس ده‌كرێن. پارتى رایگه‌یاندووه‌، كه‌ هه‌ر حزبێك لاى خۆیه‌وه‌ تاك لایه‌نه‌ چى له‌ده‌ست دێت بۆ دۆخه‌كه‌ بیكات.

تائێستا پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) و تەڤگەری جڤاكی دیموكرات(تەڤدەم)، وەڵامی بانگەوازەكەی كۆسرەت ڕەسوڵ-یان داوه‌ته‌وه‌.