08:54 - 13/10/2019
روسیا په‌یامێكى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت
سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمى كوردستان، هانى به‌رپرسانى پارتى داوه، له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و رێكبكه‌ون.
سێگرى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كۆبووه‌وه. په‌یسه‌ر زانیویه‌تى لاڤرۆڤ په‌یامى روسیاى به به‌رپرسانى پارتى و هەرێمی کوردستان گه‌یاندووه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا هانى بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی داوه، هه‌رێمى كوردستان كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، لاڤرۆڤ گوتویه‌تى، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه‌ى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقیش كردووه، بۆئه‌وه‌ى هه‌ردوولا به‌رێككه‌وتنێك بگه‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدایان كرد، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى تایبه‌ت به كێشه‌كانى پێشمه‌رگه.