کوردستان

12:07 - 12/10/2019

موسلیم: جیهان باجی هێرشەكانی توركیا بۆسەر كورد دەدات‌

پەیسەر

دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان و نه‌بوونی كردارێكی روون بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه‌، ساڵح موسلیم رایده‌گه‌یه‌نێت، باجی ئەوهێرشانەی توركیا دەدات.

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم) بەپەیسەرپرێسی ڕاگەیاند: جیهان باجی ئەوهێرشانەی توركیا دەدات كە دەكرێتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان

گوتیشی : هێرشەكانی توركیا  زۆر دڕندانەیە و مەبەست لەو هێرشانەش قڕكردنی گەلی كوردە لە هەر چوارپارچەی كوردستان.

موسلیم كه‌ هاوسه‌رۆكی پێشووی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)یه‌، دوێنێ په‌یامێكی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای له‌ گه‌لی كورد كرد له‌ هه‌ركوێیه‌كی دونیا هه‌ن، دژی ئه‌م كاره‌ی توركیا خۆپیشاندان و به‌رخۆدان بكه‌ن و بۆ گه‌لی كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان تێبكۆشن.