کوردستان

11:07 - 11/10/2019

توركیا بۆردوومانی هێزی تایبه‌تی ئه‌مریكای كرد له‌سوریا‌

پەیسەر

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی بنكه‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكایان له‌كۆبانێ كرد، توركیا بۆردوومانه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "به‌هه‌ڵه‌ بۆردوومانه‌كه‌ كراوه‌".

ده‌نگۆی كوژرانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكا به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی توركیاوه‌ له‌ئارادایه‌، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگریی پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و كورده‌كان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ ئاشكرابووه‌، توركیا بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای له‌مشته‌نور بۆردوومانكردووه‌.

له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ گۆڤاری نیوزویك-ی ئه‌مریكی وت، ژماره‌ی سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌نێوان 15 بۆ 100 سه‌رباز ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، بۆردوومانه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو قورس بووه‌.