10:49 - 11/10/2019
حكومه‌تى توركیا رێنمایى نوێى بۆ نه‌خۆشخانه‌كانى نزیك له سنور ده‌ركرد
حكومه‌تى توركیا بنكه ته‌ندروستییه‌كانى له شارۆچكه‌و پارێزگا سنورییه‌كانى نزیك رۆژئاواى كوردستان ئاگاداركردووه، كه جگه له بریندارانى جه‌نگ هیچ بریندار‌و نه‌خۆشێكى دیكه، له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌هێڵنه‌وه‌و وه‌رنه‌گرن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه له‌باكورى كوردستانه‌وه دراوه به په‌یسه‌ر پرێس، به‌فه‌رمانى حكومه‌تى توركیا له نه‌خۆشخانه‌كانى ناوچه‌كانى نزیك له سنور و به‌تایبه‌ت نه‌خۆشخانه‌كانى نسێبین، هیچ نه‌خۆشێكى دیكه جگه له بریندارانى جه‌نگ وه‌رناگیرێت.
هاوكات پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى رێگه‌ى مۆڵه‌ت و جێهێشتنى ده‌وامیان پێ‌نادرێت، ئه‌و رێكارانه‌ش به‌هۆى زۆرى برینداره‌كانه‌وه گیراونه‌ته به‌ر له‌شه‌ڕى دوو رۆژى رابردووى سوپاى توركیا و گروپه میلیشاكانى توركیا، دژ به شه‌ڕڤانان.
بارودۆخى به‌ره‌كانى جه‌نگ تا ئێستا به‌دڵى حكومه‌ت و سوپاى توركیا نییه‌و پێچه‌وانه‌ى پێشبینى پێشوه‌ختیانه كه بۆ شه‌ڕه‌كه هه‌یانبوو، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس ئه‌و شه‌ش گونده‌ى چۆڵكراون، شه‌ڕڤانان وه‌ك تاكتیك لێى كشاونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى نزیكى زۆرى ئه‌و گوندانه‌و تێكه‌ڵییان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى توركیا.