06:05 - 07/10/2019
گومانیان لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت هەیە
نیگەرانییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانو یەكێتی نیشتمانی لەپارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی، كە گومانیان لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەت هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، جگە لەوەی گۆڕانو یەكێتی لەسەر دانانی چەند یاریدەدەرێك بۆ سەرۆكی حكومەت پێشتر نیگەرانییان گەیاندووە بەپارتی، ئێستاش نیگەرانییەكانیان زیاتر بووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، زیادبوونی نیگەرانییەكانی یەكێتیو گۆڕان لەپارتی پەیوەندی بەدانەنانی بریكاری وەزیرەكان هەیە، لەكابینەی نۆیەم وەك پشكی ئە دوو حیزبە دیاریكراون.
ئەمە لەكاتێكدایە، پارتی سەرجەم بریكارەكانی خۆی بۆ وەزیرەكان داناوە، كە ژمارەیان حەوت بریكارە، كە یەكێتی شەش بریكارو گۆڕانیش چوار بریكاری بۆ دانراوە، بەڵام هیچیان دەستبەكارنەبوون.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە ئێستا گۆڕانو یەكێتی گومانی ئەوەیان بۆ دروست بووە، پارتی پابەندی تەواوی ئەو رێككەوتنانە بێت لەنێوانیان واژووكراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم.