08:49 - 06/10/2019
مەترسی لەسەر دوورخستنەوەی دوو وەزیری كورد لەبەغدا هەیە
مەترسی لەسەر دوورخستنەوەی دوو وەزیری كورد كە لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن، لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، ئەوەش بەهۆی ناڕازی لایەنەكان لەكاری ئەو وەزیرانە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیسەرپرێس كەوتووە، لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەچەند رۆژی داهاتوو دەست بەهەڵمەتێك بۆ بانگهێشتكردنی وەزیرەكانی كابینەی عادل عەبدولمەهدی دەكرێت، ئەوەش بۆ لێپرسنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، چەند وەزیرێك دیاریكراون بۆ لێپرسنەوە لێیانو لەسەروو هەمووشیانەوە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق.
زانیارییەكان، كە پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری بەغداوە دەستیكەوتووە، باس لەوەش دەكەن، كە زۆرینەی لایەنەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لەكارەكانی فوئاد حوسێن ناڕازین، بەو هۆیەشەوە مەترسی لێسەندنەوەی متمانەی لێدەكرێت.
جگە لە وەزیری دارایی، پەنگین رێكارانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەش كە كوردە ناوی لە لیستی ئەو وەزیرانەدایە، كە بڕیارە بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت.