کوردستان

10:33 - 05/10/2019

یەكێتی دەستپێشخەرییەكی نوێی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان كردووە‌

پەیسەر

یەكێتی نیشتمانی دەستپێشخەرییەكی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان كردووە، بۆ ئەوەی كۆببنەوە، ئەوەش لەپێناوی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەپەیسەرپرێس، دەستپێشخەرییەكەی یەكێتی بۆ گۆڕان لەرێگەی ملازم عومەرو عومەر شێخ موس‌و دلێری سەید مەجید كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دەستپێشخەرییەكە لەپێناوی ئەوەیە، پەیوەندییەكانی گۆڕان‌و یەكێتی ئاسایی ببنەوەو دەست بەگفتوگۆ لەبارەی ئەو رێككەوتنانەوە بكەن، كە پێشتر لەنێوان هەردوولا هەبوو.

پەیوەندی گۆڕان‌و یەكێتی لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێكچوو، ئەوەش دوای ئەوەی گۆڕان یەكێتی تۆمەتباركرد، بەوەی لەهەوڵبژاردن "ساختەكاری" كردووە.

لەبارەی وەڵامی گۆڕان بۆ دەستپێشخەرییەكەی یەكێتی سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، كە گۆڕان بە دەستپێشخەرییەكە رازی بووەو بڕیاربووە كۆبوونەوە بكەن، بەڵام خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو كۆبوونەوەكەی بۆ كاتێكی تر دواخستووە.