کوردستان

03:20 - 02/10/2019

ڕزگار عەلی چاوی لەوەیە بكرێت بەسەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەكەركوك‌

پەیسەر

ڕزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی چاوی لەوەیە بكرێت بەسەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەپارێزگای كەركوك.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ پەیسەرپرێس، ڕزگار عەلی پێیوایە، كە لەرێگەی بوون بەسەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەكەركوك دەتوانێت پۆستی پارێزگاری كەركوكیش لەدوای هەڵبژاردنەكان وەرگبرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، لەئێستادا ڕزگار عەلی چ لەناوخۆی حیزبەكەی چ لەدەرەوە، دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی وەك سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەكەركوك دیاریبكرێت.

لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لەچەند لایەنێكی كوردی پێكدێت ‌و هەفتەی رابردوو لەلایەن لایەنەكان پێكهێنرا، بۆ ئەوەی بەو لیستە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لەنیسانی داهاتوو بكەن.