کوردستان

05:26 - 30/09/2019

عه‌بدولمه‌هدى كاندیدێكى دیكه‌ بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ پێشكه‌شده‌كات‌

پەیسەر

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ناوی كاندیدی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌زاره‌كی به‌ڵێنی به‌چه‌ند كوتله‌یه‌كی سیاسی داوه‌، هه‌فته‌ی داهاتوو ناوی كاندیدی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

پێشتر شه‌یما خه‌لیل حه‌یالی كه‌ ئافره‌تێكی موسڵاویه‌، له‌سه‌رپشكی سوننه‌كان پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌حكومه‌تی فیدراڵی وه‌رگرت، به‌ڵام دوای دووهه‌فته‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی براكه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ داعش كردووه‌، له‌ رۆژی ٣٠-١٢-٢٠١٨ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و له‌وكاته‌وه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن قوسه‌ی سوهه‌یله‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت.

پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بۆ سوننه‌كانه‌، بۆیه‌ ئه‌و كاندیده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌وانه‌ی ده‌كات ده‌بێت له‌و پێكهاته‌یە بێت.