کوردستان

03:09 - 29/09/2019

حه‌مكۆ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌چه‌ند به‌رپرسێكى پارتى-یه‌وه‌ ده‌كات‌

پەیسەر

هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ، په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پارتی-یه‌وه‌ ده‌كات، داواده‌كات كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه‌ و به‌شه‌كه‌ی تریشان ده‌ڵێن هیچیان بۆ ناكرێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، له‌دوای ده‌ستگیركردنی، حه‌مكۆ په‌یوه‌ندی به‌ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری پارتی-یه‌وه‌ كردووه‌، داوای لێكردوون كێشه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی سوڵحی عه‌شائیریه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن.

به‌ڵام فازڵ میرانی رایگه‌یاندووه‌، هیچی پێناكرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ كه‌یسێكی هه‌ستیاره‌ و له‌سه‌ری ده‌كه‌وێت ده‌ستوه‌ردان بكات. عه‌لی حوسێن و نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانیش رایانگه‌یاندووه‌، دەستوەردان ناکەن لە دۆسیەکە.

هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ، له‌دایك بووی ساڵی ١٩٧٠ی شاری هه‌ولێره‌، له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ وه‌ كاری كۆمیدی ده‌كات، سێ جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌، له‌ئێستاشدا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر یه‌كێك له‌هاوڕێ كچه‌كانی، به‌پێی ماده‌ی ٣٩٥ له‌یاسای سزادانی عێراقی، ده‌ستبه‌سه‌ره‌.