05:11 - 28/09/2019
رێككه‌وتنى باڵه‌كانى یه‌كێتى له‌سه‌ر پۆستى سكرتێر
به‌پێى دوایین لێكتێگه‌یشتنى نێوان باڵه‌جیاوازه‌كانى یه‌كێتى بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كۆنگره، به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانى ناوخۆى یه‌كێتى و ده‌ره‌وه‌ى به‌ده‌ستهێناوه، بۆ بوونه سكرتێرى یه‌كێتى، به‌ڵام تائێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێگرى سكرتێر نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، به‌پێى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنەى باڵه‌كانى یه‌كێتى پێیگه‌یشتوون، به‌رهه‌م ساڵح توانیویه‌تی پشتیوانی ناوخۆی حزبه‌كه، بۆ بوونه سكرتێر به‌ده‌ستبهێنێت، ئێران، عێراق و ئه‌مریكا وچه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش پشتیوانی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه كێشه‌یه له‌سه‌ر پۆستی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی، به‌جۆرێك بافڵ تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن، به‌رهه‌م ساڵح-یش پشتیوانی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌كات، بۆ جێگری یه‌كه‌م و شاڵاو كۆسره‌ت بۆ جێگری دووه‌م، به‌ڵام كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌وه رازی نییه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، به‌ڵێن به مه‌لابه‌ختیار دراوه، له‌پۆستی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی بمێنێته‌وه و كۆسره‌ت ره‌سوڵ-یش سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی یاخود ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بكات، كه له‌كۆنگره تایبه‌ت به‌كادیره دێرینه‌كان دروستده‌كرێت.
بڕیاره ٧-١٢-٢٠١٩ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت، پێشتر بافڵ تاڵه‌بانی به‌ئاشكرا به‌ستنی كۆنگره‌ی ته‌وافوقی ره‌تكرده‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای كۆنگره‌ی ته‌وافوقی كردووه.