کوردستان

04:47 - 28/09/2019

سكاڵاكه‌ی پارتی له‌ دادگاى فیدراڵى ره‌تكرایه‌وه‌‌

پەیسەر

ئه‌و سكاڵایه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌ دادگاى فیدراڵى سه‌باره‌ت به‌ هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك تۆماریكردبوو ره‌تكرایه‌وه‌، دادگا سكاڵاكه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌.

له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌دادگای فیدراڵی تانه‌ی له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا و داوایكرد، به‌هۆی ناله‌باری دۆخی كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌و پارێزگایه‌ نه‌كرێت، دادگایكردنه‌كه‌ ٢٦-٩-٢٠١٩ دواخرا و پاشانیش بۆ ٢٨-٩-٢٠١٩ دواخرا.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، سكاڵاكه‌ له‌لایه‌ن خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ تۆماركراوه‌، به‌ڵام دادگای فیدراڵی ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ ئاشكراده‌كرێت.

بڕیاره‌ رۆژی ١-٤-٢٠٢٠ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، جگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌بچێت، لایه‌نه‌ كوردییه‌كان لیستێكى هاوبه‌شیان به‌ناوى (هاوپه‌یمانى كوردستانى) بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دروستكردووه‌.