کوردستان

11:33 - 27/09/2019

لەسەر نەجمەدین كەریم یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی دەكات‌

پەیسەر

نەجمەدین كەریم ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە ساڵیادی ریفراندۆمدا هێرش دەكاتە سەر حیزبەكەی پێشووی  ئەوەش یەكێتی نیگەران دەكات.

بەپێی زانیارییەكان پەیسەر، بەرپرسانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەسەر قسەكانی نەجمەدین كەریم بە فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاگادار دەكەنەوە و  رایدەگەیەنن، پێویستە لەسەرتان نەجمەدین كەریم بێدەنگ بكەن، چونكە ئەو جۆرە لێدوان و قسانە خزمەت بە  خزمەت بە پڕۆژەی هاوبەش و كاری پێكەوەیی ناكات.

لەساڵیادی ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی 2017 دا نەجمەدین كەریم ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی و پارێزگاری پێشووی كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و بە ناراستەوخۆ هێرشی كردە سەر ماڵی تاڵەبانی.

هۆشدارییەی بەرپرسانی یەكێتی و بەتایبەت بنەماڵەی تاڵەبانی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە دەیانەوێت پێش وادەی 16ی ئۆكتۆبەر، نەجمەدین كەریم بێدەنگ بكرێت و لەسەر رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر هیچ قسەیەكی نەبێت.

لە بڵاوكراوەكەیدا نەجمەدین كەریم، گوتویەتی،   دووژمنانی گەلەكەمان بەهاوكاری و ئاسانكاری خەڵكانێكی ناوخۆیی و پلانگێریان بۆ لەباربردنی خەونی سەربەخۆی و باشوری كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەردا ئەنجامدا كە بووە هۆی لەدەستدانی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان.

 لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیدا هاتووە ( ئومێد دەكرێت ئەوەی بەهۆی تێوەگلانی خەڵكانێكی ناوخۆیی لە 16ی ئۆكتۆبەردا لەدەستدرا بەباشی بەدەست بهێندرێتەوە.