10:59 - 27/09/2019
مەرجی لێخۆشبوونی ئەو كچە و بنەماڵەكەی لە حەمكۆی هونەرمەند
هونەرمەندی كۆمیدی كۆمیدی حەمكۆ، بەهۆی تۆمەتباركردنی بە دەستدرێژیكردنە سەر كچێك ئێستا لە زینداندایە، بنەماڵەی كچە و كچەكەش دوو مەرجیان هەیە بۆ لێخۆشبوون لێی، بەڵام حەمكۆ مەرجەكان رەتدەكاتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بنەماڵەی ئەو كچەو كەسانی ئاگادار لە كەیسەكە دراوە بە پەیسەر، ئەو كچەی لەلایەن حەمكۆی هونەرمەندەوە دەستدرێژی كراوەتەسەر ئامادەیە لێی خۆش بێت، بەمەرجێك هاوسەرگیری لەگەڵ بكات.
مەرجێكی دیكەی ئەو كچەو بنەماڵەكەی ئەوەیە، كە ناوبراو لەبارە ئەو "تاوانەی" كردوییەتی، لە ئەگەری جێبەجێنەكردنی مەرجی یەكەم، ئامادەبێت وەك قەرەبووی كچەكە، بڕی 400 هەزار دۆلار بدات.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە حەمكۆ ئامادە نەبووە، كچەكە بخوازێت و لەبارەی جێەجێكردنی مەرجی دوەمیشەوە گوتویەتی ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە ئامادە بكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە حەمكۆی هونەرمەند بە پەیسەری راگەیاند: ئێستا ئەو هونەرمەندە دەیەوێت لە رێی دەسەڵاتدارانی هەولێرە و لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە كێشەكەی بۆ چارەسەر بكرێت.
لەچەند رۆژی رابردوودا هونەرمەندی كۆمیدی حەمكۆ بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆسەر كچێكی تەمەن 29 ساڵ دەستگیركرا و لەلێكۆڵینەوەكانیشدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە .لەئێستاش بەپێی مادەی 395 لەیاسای سزادانی عێراق لەچاكسازی گەورانی شاری هەوالێر دەستگیركراوە.