04:01 - 15/12/2018
گۆران داواكاریەكی یەكێتی بۆ كۆبونەوە رەتدەكاتەوە
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، داوایه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه ئاڕاسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و مه‌به‌ستیش له‌و كۆبوونه‌وه هه‌ماهه‌نگی و نزیكردنه‌وه‌ی بیروڕاكانی ئه‌و دوو حیزبه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت و سیاسه‌تی داهاتوویان، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواكه ره‌تده‌كاته‌وه.
بەپێی زانیاریەكان كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە پەیسەرپرێس دراوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای كردبوو لە بزوتنەوەی گۆڕان كە رۆژی یەكشەممە كۆببنەوە، بەڵام گۆڕان داواكاریەكەی رەتكردۆتەوە.
پەیسەر زانیویەتی كاتێك ئەو پرسی كۆبونەوەیه لەگەڵ گۆڕان، لەناو یەكێتی گفتوگۆی لەسەركراوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بوون بە دووبەشەوە، بەشێكیان پێیان باش نەبووە داوای گفتوگۆ لەگۆران بكرێت چونكە سودی نیە، بەشەكەی تری مەكتەبی سیاسی یەكێتی پێیان باش بووە دوای بێ ئومێدبوون لە پارتی لەگۆڕان نزیك ببنەوە.
یەكێتی و گۆڕان رێككەوتنی دەباشانیان لەنێواندایە كە بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا واژۆكراوە، بەڵام دواتر رێككەوتنەكە جێبەجێنەكرا، بەهۆیەوە بزوتنەوەی گۆڕان بەفەرمی رێككەوتنەكەی هەڵپەسارد.