06:09 - 25/09/2019
مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدهبنەوە
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆببنەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بڕیارە سبەینێ پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆببنەوە.
زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە یەكێتی چەندین تێبینی لەسەر كاركردنی كابینەی نۆیەم هەیە و هەموو تێبینیەكانی لەكۆبونەوەكەی سبەینێ دەخاتەڕوو.
جگە لەوەش پرسی پارێزگاری كەركوك و یەك لیستی كوردی لەناوچە جێناكۆكەكان باس دەكرێت و هەروەها بڕیارە پارتی وەڵامی كۆتایی دەربارەی هۆكاری رێگری لەمەحمود سەنگاوی بداتە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.