کوردستان

07:01 - 24/09/2019

باڵه‌كانى یه‌كێتى له‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر سیناریۆیه‌ك نزیكن‌

پەیسەر

به‌پێى دوایین پێشهاته‌كانى نێوخۆى یه‌كێتى، باڵه‌كان له‌ په‌سه‌ندكردنى سیناریۆیه‌ك نزیكن، كه‌ تێیدا بازه‌كه‌ به‌سه‌ر شانى به‌رهه‌م ساڵح-ه‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ بافڵ تاڵه‌بانى و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كرێنه‌ جێگرى.

به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌نێوخۆیان له‌ لێكتێگه‌یشتنێك نزیكن له‌سه‌ر كۆنگره‌، به‌جۆرێك به‌رهه‌م ساڵح بكرێته‌ سكرتێر و بافڵ تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بكرێنه‌ جێگرانی سكرتێری گشتی.

به‌پێى سیناریۆكه‌، ده‌بێت مه‌لابه‌ختیار بكرێته‌ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیش بمێننه‌وه‌، لاهور شێخ جه‌نگی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌كرێنه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت، پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بكرێته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دانایانى یه‌كێتى كه‌ دروست ده‌كرێت، یاخود سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.